هه‌وڵێكی ئاودیوكردنی چه‌ك له عێراقه‌وه بۆ ئێران شكستی پێهێنرا
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور ئاشكرای ده‌كات، لەسنووری پارێزگای هەڵه‌بجە لەلایان پاسەوانی سنوورەوە دەستگیرا بەسەر 20 دەمانچە و 40 شانە ( یەدەگی ده‌مانچه ).
عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور به كوردستان24ـی رایگەیاند، دوێنێ 24ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 هێزەکانیان لە فەوجی دووی لیوای سێ، توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە بەڕێگای قاچاغ هه‌وڵیدا 20 دەمانچە لە جۆری (ANSAR-USA) لەگەڵ 40 یەدەگی دەمانچە لە خاکی عێڕاقەوە ببات بۆ نێو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران .
عه‌قید كاروان خۆشناو راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی عێراقییه و بەمەبەستی رێککاری یاسایی، کەسەکە و دەمانچەکان رادەستی لایەنی پەیوەندار کران.