دوو پیاو بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ رووسیا دەستگیرکران

رووسیا چاودێری جموجۆڵی سوپای پۆڵەندا دەکات
دەزگای ئاسایشی ناوخۆی پۆڵەندا
دەزگای ئاسایشی ناوخۆی پۆڵەندا

K24 - هەولێر:

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی پۆڵەندا دوو پیاوی بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ رووسیا دەستگیرکرد، کە یەکێکیان رووسیە و ئەوی دیکەش بولگاریە.

ستانیسلاو زارین، گوتەبێژی دەزگاکە لە لێدوانێکدا گوتی: "گومانلێکراوەکان لەلایەن پۆلیسی سەربازیەوە دەستگیرکراون، هەردووکیان تۆمەتبار کراون، رووسی و بولگاریەکەش."

باسی لەوەش کرد، "ئەوان وەک بریکاری دەزگای هەواڵگری رووسیا لە دژی پۆڵەندا کاریان کردووە، ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان لەسەر تواناکانی هێزە پۆڵەندیەکان ئەنجامداوە، بەتایبەتی جوڵەکانی سووۆا بەرەو سنووری بێلارووس."

سەرەتای ئەم مانگە، پۆڵەندا پیاوێکی رووسی دیکەی دەستگیرکرد کە زانیاری هەواڵگری لەسەر هێزەکانی ناتۆ و پۆڵەندا کۆکردبووەوە، هەروەها دوو هاووڵاتی بێلارووسی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکران.