خوشكێكی سه‌دام حسێن مرد
K24 – هه‌ولێر:
سوهام ئیبراهیم حه‌سه‌ن،زڕخوشكی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، دوێنێ شه‌ممه له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كۆچی دوایی كرد.
ڕۆژنامه‌ی (الغد) ی ئه‌رده‌نی هه‌واڵی مردنی ئه‌و زڕخوشكه‌ی سه‌دام حسێنی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی،ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن مردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ وورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.
ڕۆژنامه ئه‌رده‌نییه‌كه نوسیویه‌تی خزم و كه‌سه‌كانی سه‌دام حسێن له عه‌ممان پرسه‌یان بۆ خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ڕژێمی به‌عس داناوه.
له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشووی به‌عس،به‌شێكی زۆری كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌دام حسێن چوونه ئه‌رده‌ن و تا ئێستاش له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، له‌وانه (ڕه‌غد) ی كچی و زۆرجاریش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه ده‌رباره‌ی چالاكی و لێدوانه‌كانیان نیگه‌رانییان ده‌ربڕیووه.