كارەكانی پێكھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەكە راگیراون
K24 - هەولێر:
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان تێدایه ئه‌نجامدران، دواتر هێزه‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، پاش چه‌ند مانگێك چه‌كدارانی داعش ده‌ستیانكرده‌وه به هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌كان له ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان جێگیر نه‌كرێن داعش بنبڕ ناكرێت، كاره‌كانی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شیش بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه، راگیراون.