رۆناڵد كومان: من راهێنهرێكی خراپ نهبووم بۆ بارسێلۆنا
رۆناڵد کۆمان راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا لە کاتی پێشکەشکردنی جامی کۆمان بۆ گۆڵف، رەخنە لە لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا دەگرێت و دەڵێت پاڵپشتی نەکردووە، پێشیوایە دۆخی ئێستا بارسێلۆنا هەمان ئەو دۆخەیە ئەو کاتەی خۆی راهینەر بووە و تەنانەت خراپتریش بووە، دەشڵیت: من راهێنەرێکی شکست خواردوو نەبووم لەگەڵ بارسا.
راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا چاوپێكهوتنێكی میدیایی رۆناڵد كومان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه خوان لاپۆرتا بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی نهكردووه، دهشڵێت: هیوادارم چاڤی پاڵپشتی بکرێت، دۆخی ئێستای بارسێلۆنا هەمان دۆخی ئەو کاتەیە کە من راهێنەر بووم، گۆڕینی راهێنەر هەموو کاتێک شتێکی باش نییە.
كومان گوتیشی: دەبینین مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول ئێستا لە بارسێلۆنا باشترن، ئەمە هەڵەی کەسێک یان راهێنەرێک یان سەرۆکی یانە نییە و هۆکار زۆرن، من وەکو راهێنەر ناسناوم بۆ بارسا بردەوە و بەباشیش یاریمان دەکرد، دۆخی بارسا ئازارم دەدات و ئەگەر لاپۆرتا پاڵپشتی یانەکە نەکات دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت، ئەوکاتەی من لە بارسا رۆیشتم جیاوازی نێوان ریال و بارسێلۆنا هەشت خاڵ بوو بەڵام ئێستا دوو هێندەیە.
كومان دهشڵێت: لەبارەی فرانکی دی یۆنگ راستە ئەو لە چەند یارییەک لە ئاستی خۆی نەبووە، بەڵام ئەو یاریزانێکی باشە و پێموانییە بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە، من ئەوکاتەی راهێنەر بووم یانەکە نەیدەتوانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانە بکات کە دەمانویست، تەنانەت مێسی و گریزمانیشی لەدەستدا، رەخنەیان لە من دەگرت کە لۆک دی یۆنگم هێناوە، بەڵام ئەو یاریزانە پێنج شەش خاڵی لە خولەکەکانی کۆتایی بۆ بارسا بەدەستهێناوە، من پێموا نییە کە راهێنەرێکی شکست خواردوو بم لەگەڵ بارسا و دەتوانن پەرتووکێک دابنێن لەسەر ئەو کاتەی راهێنەر بووم و باس لەو رووداوانە بکەن کە ئێمە پێیدا تێپەڕین.
كومان له كۆتایی قسهكانیدا رایگهیاند كه ناگهڕێتهوه بارسێلۆنا، دهشڵێت: ئێستا تەنیا بیر لە هۆڵەندا دەکەمەوە، پەشیمانیش نیم کە راهێنەرایەتی ئەو یانەیەم کردووە و هەموو کاتێک خەون بوو ببمە راهێنەری بارسا.
رۆناڵد كومان لهگهڵ یانهی بارسێلۆنا وهكو راهێنهر سهرپهرشتی 67 یاریی كردووه و 40 بردنهوه و 11 بهرامبهربوون و 16 شكستی تۆمار كردووه، ئێستاش بێ راهێنهره، بهڵام له دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 راستهوخۆ دهگهڕێتهوه بۆ راهێنهرایهتیكردنی ههڵبژاردهی هۆڵهندا.