ئاگادارییه‌ك بۆ شوفێرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر

ئه‌م رێگایه‌ داده‌خرێت ئاگادار بن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا داخستنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركووك راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی کارکردن بۆ نوژەنکردنەوەی پردی رێگای سەرەکی "هەولێر کەرکووک"، کە دەکەوێتە سەرکەندی هەولێر، لە بەیانی هه‌ینی 29ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022  تا كاتێكی نادیارهاتن بۆ ناوشار دادەخرێت.

هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، شوفێران ده‌توانن وەک رێگه‌ی جێگره‌وه‌ "به‌دیل" دەتوانن دیوەکەی دیكه‌ی پردەکە بەکاربهێنن.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، بارهەڵگرەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە سەرپردەکە بەکاربێنن، دەبێت بۆهاتنە ناوشار، شەقامی 120مەتری بەکاربێنن کە دەرچەی هەیە لە نزیک زانکۆی پۆلیتەکنیک، لەوێوەش بەژێر پردی 120مەتری بێنەوە ناوشار.