قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌نته‌رێکی جوانکاری داده‌خات
K24 - هەولێر:
بەهۆی ئەوەی کڕیارەکانی هەڵخەڵەتاندووە، قائیمقامیه‌تی سلێمانی سەنتەری جوانکاری "وایت بیوتی" داده‌خات و رایدەگەیەنێت، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نییه، به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری لە سەنتەرەکە کاری کردووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی نیسانی 2022، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان، ده‌ركه‌وتوه كه وایت بیوتی سه‌نته‌ر به‌ناوی هه‌بونی پزیشكی تایبه‌ت به جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نییه، له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری هاتووه بۆ سلێمانی بۆ كاركردن، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه كاری بۆتۆكس و فیله و لێزه‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات و خانمانی خه‌ڵه‌تاندوه.
ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەش کرد، "به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیله‌ر ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێگری له كاركردنی ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه."
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی بەوەشدا، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وایت بیوتی سه‌نته‌ر له شه‌قامی چوارتا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.