وەزیری كشتوكاڵ: سیستمی وه‌رگرتنی باج له سنووره‌كانی عێراقیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
عەبدولستار مەجید، وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران له‌مه‌ودوا سیستمی وه‌رگرتنی باج له سنووره‌كانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه به‌روبوومه‌كان عێراقی نین به‌ڵكوو ئێرانین و ته‌نها به عێراقدا تێپه‌رده‌بن و به‌گرانتر به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێنه‌وه .