سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی هێرشە مووشەکیەکەی خەبات تاووتوێ دەکەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی - مستەفا کازمی
سەرۆك مەسعود بارزانی - مستەفا کازمی

K24 – هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لە لایەن چەكدارە تیرۆریستەكان تاووتوێ كرا.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 1ـی ئایاری 2022 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای  سەقامگیری و خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و برایەتیی نێوان سەرجەم گەلانی عێراق خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا دواپێشهاتە ئەمنییەكان و مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لە لایەن چەكدارە تیرۆریستەكان تاوتوێ كرا، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامدانی دەستدرێژی و تاوانی لەمجۆرە ئێرادەی حكومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی قانون و شكستدانی تیرۆر و تاوانكاری بەهێزتر دەكات.