کونسوڵی بەریتانیا: هێرشە مووشەکییەکەی خەبات ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت

"ئەو هێرشە بەتوندی ئیدانەی دەکەم"
دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان
دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی قەزای خەبات سەرکۆنە دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەو هێرشە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ھێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر پاڵاوگەی کەوەرگۆسک لە نزیک ھەولێر، بێ مانا و بێ باکانەیە، بەتوندی ئیدانەی دەکەم. ئەو ھێرشە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت".

شەوی رابردوو شەش مووشەك ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کران.

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە".