ئه‌ردۆغان داوای هاوكاری زیاتر له عێراق ده‌كات
K24 - هەولێر:
له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆك كۆماری توركیا پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری لێ‌كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به ته‌له‌فۆن په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی گه‌یانده مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌ردۆغان داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری له مسته‌فا كازمی كردووه.