هاتووچۆی هەولێر: ئەم رێگایە کراوەتەوە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە رێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکووک) بەڕووی ئۆتۆمبێلەکاندا کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کەوا ڕێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکوک)، پردی سەرکەندی هەولێر لەپاش نۆژەنکردنەوەی هەردوو سایدی، بەڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەکان کراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بکەن.
ئاماژە بەوەش دراوە، "بەڵام بۆ بارهەڵگرەکان تاکو هەفتەیەکی دیکە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەکەش بارهەڵگرەکان دەتوانن شەقامی 120مەتری بەکاربێنن".