كۆریای باكوور مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵات كرد
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری كۆریای باشوور رایگه‌یاند، كۆریای باكوور مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵات كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ی ئایار/ مایۆی 2022) سوپاسالاری كۆریای باشوور ئاشكرای كرد، كۆریای باكوور مووشه‌كێكی نه‌ناسراوی به ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كۆریای باكوور زیاتر له 10 مووشه‌كی تاقیكردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی مووشه‌كی دوورمه‌ودای كیشوه‌ربڕ، كه له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی ساڵی 2017 پێشكه‌وتووتر بووه. هه‌رچه‌نده پیۆنگ یانگ له‌ژێر ئابڵوقه و سزای نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كی و سه‌ربازییه‌كانی.
هه‌فته‌ی رابردووش كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و هۆشداری لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دا و رایگه‌یاند، ئەگەر دۆخێك بێتە ئاراوە كه بەدڵمان نەبێت یان بەرژەوەندیه‌كانمان پشتگوێ بخرێن، بە کڵاوە ئەتۆمییەکانمان وەڵام دەدەینەوە.
کیم جۆنگ ئون لە وتارێکدا لە کاتی به‌ڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازیدا، کە نوێترین مووشەکی کۆریای باکووری تێیدا نماییشكرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، پێویستە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی خێراتر بکرێت، ئەگەر پێویست بکات؛ لە بەکارهێنانی سڵ ناکه‌ینه‌وه.