مێسی له‌ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ پاریس نزیك ده‌بێته‌وه‌

لیۆنێل مێسی نزیکە یەکەم خەڵاتی تاکەکەسی لەگەڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان بەدەست بهێنێت.

ئەنجوومەنی لیگ وەن ئەو گۆڵەی لیۆنێل مێسی بەرامبەر یانه‌ی لانس کردی و بووە هۆی ئەوەی پاریس سانجێرمان ناسناوی ئەم وەرزە یەکلا بکاتەوە بەربژێر کردووە بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵی مانگی رابردوو.

مێسی بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە ململانێی چوار یاریزان دەکات و کە مێسی لەم وەرزەی لیگ وەن لە کۆی 23 یاریی تەنیا چوار گۆڵی کردووە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ لە کۆی حەوت یاریی پێنج گۆڵی کردووە.

لیۆنێل مێسی له‌ هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد و ئه‌م وه‌رزه‌ ناوی له‌ لیستی به‌ربژێران نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسا.