یه‌كێك له پایسكیلسواره دانیماركییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – دهۆك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری كانی ماسی پارێزگای دهۆك، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و پایسكیلسواره دانیماركییه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی په‌كه‌كه بریندار ببوو، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایشگه‌یاند، به هۆی دووری شوێنه‌كه و بوونی مه‌ترسی مین و بۆمبی چێندراو نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه.
پێشتر په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو پایسكیلسواری دانیماری له سنووری كانی ماسی مینێكی چێندراوی په‌كه‌كه پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان بریندار بووه.
هه‌ریه‌ك له توربجورن هویدن و جۆنانس ویلیا‌م ئه‌و دوو پایسكیلسواره دانیماركییه‌ن كه له نێوان ئامێدی و كانی ماسی سنووری پارێزگای دهۆك رێگه‌یه‌كی چۆڵیان به‌كارهێنابوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مینێكی چێندراوی په‌كه‌كه پێیاندا ته‌قییه‌وه.