سه‌دان گوندی كوردستان به‌ هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ بوونه‌ته‌ وێرانه‌

ستۆدیۆی كوردستان24
ستۆدیۆی كوردستان24

K24 – هه‌ولێر:

په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی وێرانبوونی 800 گوندی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و ژماره‌یه‌، 400 گوندیان له‌ سنووری دهۆك و 200 گوندیان له‌ سنووری هه‌ولێر و 264 گوند له‌ سنووری برادۆست و 33 گوند له‌ سنووری زاخۆ و 24 گوندیان له‌ سنووری سلێمانین.

په‌كه‌كه‌ له‌ 1979 وه‌ك رێكخستنێكی نهێنی چه‌پی رادیكاڵ دامه‌زراوه‌ و له‌ 15ی ئاب/ ئۆگستی 1984 شه‌ڕی چه‌كداری له‌ دژی توركیا ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ 38 ساڵی رابردووی شه‌ڕدا نه‌یتوانیوه‌ ته‌نیا یه‌ك گوند له‌ باكووری كوردستان رزگار بكات.