كوتله‌ی سه‌در: ناكۆكییه‌كانمان ته‌نیا له پێناو چاكسازییه نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماندمان په‌یوه‌ستی پۆست و پله و پایه نین و هه‌لی زێڕینمان به كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكاندا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنینن.
حه‌سه‌ن عه‌زاری، سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "هه‌لی زێڕینمان خسته به‌رده‌م كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكان، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه".
عه‌زاری له راگه‌یه‌ندراوه‌كه راشیگه‌یاند، به‌رده‌وامین له چاكسازی و ناكۆكییه‌كانمان ته‌نیا له پێناو چاكسازییه، نه‌وه‌ك له پێناو ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ت و سامان.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌درییه‌كان گوتی: "گرنگترین پایه‌كانی چاكسازی، پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانییه، دوور له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، كه زیانی به عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌یاندووه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ـى ئايار / مايؤى 2022 شاندێکی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی کە پێکهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و حه‌سه‌ن عه‌زاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر.
دوای گەیشتنی شانده‌كه بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، راستەوخۆ سەردانی پیرمامیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێشخەرییەکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.