تهرمی قوربانییهكی دیكهی بێسهروشوێنهكانی ئاوی یونان دۆزرایەوە
K24 - ههولێر:
هەڵگورد ساڵەیی، راوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 رایگهیاند، تهرمی قوربانییهكی دیكهی بێسهروشوێنهكانی ئاوی یونان دۆزرایەوە، بڕیاره لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ههولێر بگەڕێندرێتەوە.
هەڵگورد ساڵەیی گوتی: لە درێژەی هەوڵەکانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی رووداوەکەی (21ی كانوونی یهكهمی 2021)، تەرمی یەکێکی دیكه لە قوربانیەکانی ئەو رووداوە بە ناوی (شۆخان) دۆزرایەوە و بڕیار وایە لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چەند رۆژی داهاتوو تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەولێر و رادەستی کەسوکاری بکرێتەوە.
گوتیشی: تا ئێستا تەرمی 15 قوربانی ئەو رووداوە دۆزراوەتەوە، کە 14 تەرمیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.
ئهو راوێژكارهی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، ئەم قوربانیە، دایکی "رێوار رێبوار"ی (11 ساڵ)ـە، کە رێوار لە کۆی 5 ئەندامی خێزانەکەیدا تاکە رزگاربووی خێزانەکەی بوو.