سبه‌ی رێوار ده‌گاته‌وه هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
رێوار، ئه‌و مندڵه‌ی به هۆی نقوومبوونی یه‌ختێكی په‌نابه‌ران له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به ته‌نیا رزگاری بوو، سبه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
رێوار خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و پێشتر له یۆنان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، دوو مانگه له یۆنان جگه له له‌ده‌ستدانی خێزانه‌كه‌ی و ته‌نیا مانه‌وه‌ی له كه‌سوكاری دابڕاوه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كه‌سوكاری له كۆیه.
گوتیشی: یه‌ك داواكاریشم هه‌یه و ده‌مه‌وێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه ببینم.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ریاكاندا به هۆی نقوومبوونی یه‌خته‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه، له توركیا و یۆنان و ئاوی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كانیان دوای ناسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
رێوار رێبوار (11ساڵ) یه‌كێكه له رزگاربووانی ئه‌و یه‌خته‌ی رۆژی (21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) له ئاوی یۆنان نوقووم بوو و به‌و هۆیه‌وه دایك و باوك و خوشك و براكانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێم، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی راسپارد کە رێوار بگەڕێندرێتەوە ناو کەس و کارەکەی لە هەرێمی کوردستان. ئەمەش لەدوای ئەوەی کە خانەوادەکەی ئەم داواکاریەیان ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرد.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، لەبەر بچووکی تەمەنی و دۆخی نالەباری، بۆ ماوەیەک رێوار لە ژێر چاودێری پزیشکی دابوو، دوای دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی و تەواو بوونی رێکارە یاساییەکان، ئەمڕۆ ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و بڕیاره به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی بگاته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.