هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراویان خسته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراویان له ئاسمانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ـی ئایار / مایۆی 2022 فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی بێفڕۆكه‌وانیان له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه خرایه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فڕۆكه‌كه له‌ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌سوڕایه‌وه و بۆمبڕێژكراویش بوو.