لێدوانێك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
K24- سلێمانی:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی خۆجێی له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی فه‌رمیان لێدوانێكی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی بدات، ئەوا بەفەرمی رایدەگەیەنێت.
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتووه، "هەر لێدوانێکی دیکە لەمبارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان".
ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
لێدوانێک لە گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
لەرێی ئەم روونکردنەوەیە بڵاویدەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێیدا، ئەوا بەفەرمی رایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
هەر لێدوانێکی دیکە لەمبارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.
11ی 5ی 2022