چاڤی بۆ وه‌رزی داهاتوو 8 گۆڕانكاری له تیپه‌كه‌ی ده‌كات

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت هه‌شت گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی بكات.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا پلانه‌كانی چاڤی هێرناندێزی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه پلانه‌كانی به گواستنه‌وه‌ی كریستنسنی به‌رگریكاری دانیماركی یانه‌ی چێڵسی و فرانكی كیسی ناوه‌راستكاری ئه‌یسی میلان ده‌ستپێده‌كات.
چاڤی راپۆرتێكی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كه برای خۆیه‌تی ئاماده‌كردووه و تێیدا داوای یاریزانیكی له دڵی به‌رگریی لای راست كردووه، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی لای چه‌پ.
گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكارێك كه رۆڵی له دابه‌شكردنی تۆپه‌كان هه‌بێت یه‌كێكی دیكه‌یه له داواكارییه‌كانی چاڤی بۆ وه‌رزی داهاتوو، له‌گه‌ڵ یاریزانێكی باڵه‌كان و یاریزانێكی سه‌ره‌ڕم.
له به‌شێكی دیكه‌ی داواكارییه‌كانی چاڤی بۆ وه‌رزی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكه بۆ پشوودانی سێرجیۆ بۆسكێتس.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی له‌ده‌ست دا، له جامی شا دوورخرایه‌وه، له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد، له یۆرۆپالیگیش دوورخرایه‌وه، ته‌نیا له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می لالیگا نزیكبووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنیشی بۆ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه.