یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له كۆریای باكوور تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، بڕیاری دا وڵات بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابخات.
دوای زیاتر له دوو ساڵ و نیو، تازه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گاته كۆریای باكوور و یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور، بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی وڵات داوای كردووه، رێككاری خۆپارێزی ورد بگیرێنه به‌ر.
هه‌روه‌ها فه‌رمانیكردووه، هه‌موو كه‌رته‌كان كاری خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و یه‌كه‌كان و خێزانه‌كان به ته‌واوی له یه‌كدی دووربكه‌ونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ی ئایار/ مایۆی 2022)، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له كۆریای باكوور تۆماركرا.
كیم جۆنگ ئون، ئه‌مڕۆ به په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخست و رایگه‌یاند، ئامانجمان ده‌بێت ئه‌وه بێت كۆرۆنا بڵاونه‌بێـته‌وه و هه‌ر حاڵه‌تێكیش هه‌بێت ده‌بێت ریشه‌كێش بكرێت.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یه‌كه‌كانی كار و بواره‌كانی ژیان رێگه‌یان پێده‌درێت كاری خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت له یه‌كدی داببڕێن.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه كۆریای باكوور سنووره‌كانی به رووی جیهاندا داخستووه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنای رانه‌گه‌یاندبوو.
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی 13 هه‌زار و 259 پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنای له كۆریای باكوور كردبوو، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌نجامیان نه‌رێنی بوو و سه‌لامه‌ت بوون.