ئیسپانیا مۆڵەتی سێ رۆژ دەداتە ئەو ژنانەی دەکەونە سووڕی مانگانەوە

یەکەم وڵاتی ئەوروپی دەبێت کە بە یاسا مافێکی وا بداتە ژنان
ئازاری سووڕی مانگانە
ئازاری سووڕی مانگانە

K24 - هەولێر:

لە هەفتەی داهاتووەوە حکومەتی ئیسپانیا مانگانە سێ رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو ژنانەی دەکەونە سووڕی مانگانەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی " euro news"، چاوڕێ دەکرێت ئیسپانیا ببێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە مافی (وەرگرتنی سێ رۆژ مۆڵەت بە پاساوی سووڕی مانگانە) بداتە ئەو ژنانەی سووڕی مانگانەیان هەیە و لە دەزگا ئەهلی و حکومیەکان کار دەکەن.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت حکومەتی ئیسپانیا لە چاورچێوەی گرنگیدان بە تەندروستی زاوزێ و مافەکانی لەباربردن، واژوو لەسەر ئەو یاسایە بکات کە مافی سێ رۆژ مۆڵەتی مانگانە دەداتە ئەو ژنانەی دەکەونە ئەو سووڕەوە.

یاسا پێشکەشکراوەکە ئاماژە بەوە دەدات، مانگانە بەلایەنی کەمەوە سێ رۆژ مۆڵەت بدرێت بەو ژنانەی بەهۆی سووڕی مانگانەوە ئازار دەچێژن.