ژماره‌یه‌ك وڵات چه‌ك به عێراق ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند وڵاتێكی گه‌وره‌ی جیهان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه به‌ڕووی عێراقدا بكرێنه‌وه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌شی عووراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆتایی به داعش بهێنێت.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی عێراق له وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق(نه‌سیر نوری) زانییوه كه چه‌ند وڵاتێك ده‌ستیان به ئاماده‌كاری بۆ ناردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ عێراق كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن كه به‌رده‌وامن له ڕاوه‌دوونان و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش،به‌و ئامانجه‌ی كۆتاییان پێبهێنرێت.
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك چه‌كی سوك و مامناوه‌ندی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتووه و وه‌ك ڕێز و هاوكاری ئه‌و وڵاته‌یه بۆ هێزه عێراقییه‌كان،به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستیكردووه پێویسته زیاتر و به هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك هاوكاری عێراق بكرێت كه ئه‌ركی له‌ناوبردنی داعشی له ئه‌ستۆدایه.
نه‌سیر نوری ئاشكرای كردووه،ژماره‌یه‌ك له باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتان له عێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كانیان ده‌ربڕیووه كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق بنێرن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كانین و ووڵاتی دیكه‌ش هه‌ن ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه و له داهاتوودا چه‌ك بۆ عێراق بنێرن.