مالیکی: وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرەکان نایاساییە

"پەرلەمان متمانەی بە پێکهێنانی حکومەت نەداوە، تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات"
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

K24 - هەولێر

نووری مالیکی، رایدەگەیەنێت وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرەکانی کابینەی ئێستای عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە نایاساییە.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا نووسیویەتی "هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ لێپرسینەوە لە ژمارەیەک وەزیری حکومەتی کاربەڕێکەر و وەرگرتنەوەی متمانە لێیان و دانانی کەسانی نوێ لە پۆستەکان، کارێکی نایاساییە".

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا روونیشیکردووتەوە "ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا متمانەی بە پێکهێنانی حکومەت نەداوە، تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات".

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا روونیشیکردووتەوە "ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا متمانەی بە پێکهێنانی حکومەت نەداوە، تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات".

ئەو گوتانەی مالیکی لە کاتێکدایە هەوڵێک هەیە بۆ لێپرسینەوە لە هەندێک وەزیری حکومەتی عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کێشەی و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و ئەو داخرانە سیاسییەی هاتووەتە ئاراوە.