محەمەد حاجی مەحموود: سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت دادگای فیدراڵی رابگرێت
K24 - هه‌ولێر:
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا ته‌عریب له سنووره‌كانی كه‌ركووك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه، لایه‌نه‌سیاسییه‌كان عێراق له رێگه‌ی یاسا و دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌یانوێت فشاری زیاتر له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
محەمەد حاجی مەحموود گوتی: ئه‌و شاڵاوه‌ی به ناوی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵه‌ته‌وه رووی له سنووری كه‌ركووك كردووه، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووری عێراقه، ئه‌مانه هه‌مووی فشارن و له داهاتووشدا په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن و فشاره‌كانیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان زیاتر ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ته‌عریب هه‌ر ته‌عریبه، به‌عس بیكات، یان ئێستا بكرێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له رووی جوگرافییه‌وه سنووری كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه، له رووی سیاسی و ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت ته‌نگ به خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبچنن.
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی بێ ده‌نگی سه‌رۆك كۆمار كه كورده، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ره‌شبینم له بێ ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ئه‌وان هه‌رچی بڵێن و كورد قبووڵی بكات، ئه‌مه مایه‌ی نیگه‌رانییه، به‌تایبه‌تی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، ئه‌وه كه‌ی ئیشی دادگای فیدراڵییه قسه له‌سه‌ر 200 ملیار دینار بكات، كه بۆ هه‌رێمی نه‌نێرن، ئه‌و دادگایه بۆچی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كراوه بێده‌نگه، بۆیه ئه‌وان هه‌رچییه‌ك بكه‌ن، ئێمه‌ی كورد نابێت قبووڵی بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دادوه‌رانی ئه‌و دادگایه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه دامه‌زراون و سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت لایانبه‌رێت و ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌ربگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار بتوانێت حوكمی له‌سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چۆن ناتوانێت رووبه‌ڕووی بڕیاری ئه‌و دادگایه ببێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، سه‌رۆك كۆماری ده‌توانێت بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی رابگرێت و دادگایه‌كه‌ش هه‌ڵبه‌وشێنێته‌وه، ده‌توانێت به مه‌رسوومێكی كۆماری خانه‌نشینیان بكات، سڕیان بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێده‌نگی لێبكرێت، ده‌بێت كوردستانی شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات.
محەمەد حاجی مەحموود روونیكرده‌وه، دادگای فیدراڵی كار به یاساكانی سه‌ددام حوسێن و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌كات، به‌ڵام نازانم ئه‌و هه‌موو یاساناسه‌ی له كوردستان هه‌یه بۆچی خۆیان بێده‌نگ كردووه، چۆن ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، له‌سه‌ر ماڵی خۆی ده‌رده‌كرێت، له كه‌ركووك، دوبز، سه‌رگه‌ڕان، داقووق، قه‌ره‌ته‌په، دوزخورماتوو و خانه‌قین چۆڵ ده‌كرێن و ناوچه‌كه ته‌عریب ده‌كرێن، بۆچی به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵمه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن.
روونیشكرده‌وه، پێشتر مام جه‌لال، كه سه‌رۆك كۆمار بوو، له‌سه‌ر ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات نووری مالیكی رێككه‌وتووه، كه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنێت و به وڵاتانی جیهانی ده‌فرۆشێت، ئه‌مه قسه‌كانی مام جه‌لاله، قسه‌ی سه‌رۆك كۆماریش ده‌بێته بنه‌مای یاسایی، كه خۆی پارێزه‌ری ده‌ستووره.
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان باشی له‌وه كرد، نابێت هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی دادگای فیدراڵی جێبه‌جێ بكات، چونكه ئه‌وه پاشه‌كشێیه، كورد تا نه‌توانێت نه‌وت و غازی خۆی بفرۆشێت، نابێت بیری له شتێكی دیكه بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فرۆشتنی ئه‌و نه‌وت و غازه ته‌نیا به‌شی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانیش بكات، نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، تا 100 ساڵی دیكه چاره‌سه‌ر نابێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسییه، سه‌درییه‌كان پڕۆژه‌یاسایه‌كیان داوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه راسته‌وخۆ دژی خه‌ڵكی كوردستانه، به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێك هه‌بێت، ئه‌و وڵاته‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، واتا ئێمه نه‌وته‌كه‌مان له رێگه‌ی توركیاوه ده‌ڕوات، ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ربه‌ست بۆ كورد درووست بكه‌ن.
محەمەد حاجی مەحموود ئاشكرای كرد، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له توركیا بووه، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌درییه‌كان راسته‌وخۆ به‌ربه‌سته بۆ ئێمه، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌منتارانی كورد ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه رابگرن، كه 100% دژی كورده و له به‌ژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له رووی سیاسی و بازرگانی و ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌ی داهات و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان به‌و پڕۆژه‌یاسایه رابگرن.