ئێران: ئەگەر نه‌وت ببێته 20 دۆلاریش به‌رهه‌م كه‌م ناكه‌ینه‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت ببێته بیست دۆلاریش ئاماده نین به‌رهه‌می نه‌وتی خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامن له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پشكی ئێران له بازاڕی وزه لە جیهان.
بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بۆ بیست دۆلاریش دابه‌زێت، ئێمه پلانمان نییه به‌رهه‌می نه‌وتیمان كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێران پلانی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی بۆ دوو هێنده زیاد بكات.
ده‌رباره‌ی نیگه‌رانی هه‌ندێ له وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، زیادبوونی نه‌وتی ئێران نه‌بووه‌ته هۆی دابەزینی نرخی نه‌وت.
ئێستا به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران نزیكبووه‌ته‌وه له چوار ملیۆن به‌رمیل نەوت لە رۆژێکدا.