بازاڕی شانگهای ده‌كرێته‌وه‌

تیمێكی پزیشكی له‌ شه‌قامه‌كانی شانگهای چین
تیمێكی پزیشكی له‌ شه‌قامه‌كانی شانگهای چین

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری شانگهای لە چین رایگەیاند، ناوەندە دارایی و پیشەسازییەکانی چین هەنگاو بە هەنگاو دەکرێنەوە، هەروەها لە رۆژی دووشەممەوە ناوەندەکانی فرۆشتن و ئارایشتگاکان دەستبەکارەکانیان دەکەنه‌وە، کە چەند هەفتەیەکە بەهۆی رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داخرابوون.

شاری شانگهای کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 25 ملیۆن کەسە، بۆ ماوەی زیاتر لە شەش هەفتە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داخرا.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی تووشبووان لە شانگهای بۆ 166 کەس دابەزیوە، لە کاتێکدا دوێنێ 194 کەس تۆمارکرابوون.