وه‌زیری په‌روه‌رده دڵنیایی ده‌داته قوتابیانی پۆلی 12
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پیشه‌یی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 دڵنیایی ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ھەندێك تەكنیكی تازە لە تاقیكردنەوەكان بەكاردەھێندرێن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌یان، ئالان حەمەد سەعید، وەزیری پەروەرده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دایه قوتابیان، كە بەھیچ شێوەیەك به‌ر له تاقیكردنەوەكان دزە بە پرسیارەكان ناكرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئەو قوتابیانەی ئامێرە پێشكەوتووەكان لە رێگەی بلوتۆزەوە بەكارده‌هێنن، ئاشكرا دەكرێن و بەگزیكردن بۆیان ھەژمار دەكرێت و لە كۆی خوێندنی ئەمساڵ بێ بەشدەكرێن.
وەزیری پەروەردە گوتیشی: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان ھەندێك تەكنیكی تازە لە تاقیكردنەوەكان بەكاردەھێنێت و بەر لە تاقیكردنەوەی قۆناغی 12 رایدەگەیەنن و كاری جددی لەو بارەوەكراوە بۆ سەركەوتنی ئەزموونەكان".