دادگای ئیتیحادی بڕیارێكی دیكه‌ی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، مه‌شعان جبووری له مافی بوونه ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بێبه‌ش كرا.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا دوای ئه‌وه هات، قوته‌یبه ئه‌لجبووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سكاڵای له دژ تۆمار كردبوو، به‌وه‌ی كه بڕوانامه‌ی ساخته كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی نزیك له دادگاكه رایگه‌یاند، بنه‌مای ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌سته به نادرووستیی بڕوانامه‌ی مه‌شعان جبوورییه‌وه.
دادگای باڵای ئیتیحادی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسییه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیدا كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری پهكخهرانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی به سیاسی كراوون.