حکومەتی فەرەنسا دەیەوێت جلوبەرگێکی ژنان لە مەلەوانگەکان قەدەغە بکات

بڕیارەکە لە قازانجی کچان و ژنانی موسڵمان نییە
جولبەرگی بورکینی
جولبەرگی بورکینی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گوتی: "هەوڵ دەدەن گۆڕانکاری لەو یاسایەدا بکەن کە رێگەی بە ژنان دەدا جولبەرگی بورکینی لە مەلەوانگەکان لەبەر بکەن".

جلوبەرگی بورکینە، تایبەتە بە مەلەوانی و زیاتر لەلایەن کچان و ژنانی موسڵمانەوە لەبەردەکرێت و جگە لە روخساری کەسەکە، تەواوی جەستەی دادەپۆشێت، قەدەغەکردنی ئەم جلوبەرگەش هەرایەکی زۆر لە وڵاتەکەدا دەنێتەوە.

مشتومڕی جلی مەلەوانی لەگەڵ یەکەم هەوڵی ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی باشووری فەرەنسا بۆ قەدەغەکردنی بورکینی لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست لە هاوینی 2016 سەریهەڵدا، دواجار ئەو سنووردارکردنانە وەک جیاکاری هەژمارکرا و هەڵوەشێنرانەوە.

ئیریک پیۆڵ، سەرۆکی شارەوانی شاری گرینۆبڵ، کە یەکێکە لە سیاسیە دیارەکانی پارتی سەوزی وڵاتەکە، بەرگری لە هەنگاوەکە کرد و و گوتی: "هەموو ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە، ژنان و پیاوان هه‌رچییه‌كیان بوێت له‌به‌ری بكه‌ن".

لەلایەکی دیکەوە، جولیان بایۆ، سەرۆکی پارتی سەوز جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا عەلمانییەکانەوە نییە کە بەرپرسانی دەوڵەت پابەند دەکەن بە بێلایەنبوون لە بابەتە ئایینییەکان، بەڵکو مافی هاوڵاتیان گەرەنتی دەکات کە ئازادانە ئیمانەکەیان پراکتیزە بکەن.

حکومەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدان بۆ قەدەغکردنی بورکینی لە مەلەوانگە حکومیەکاندا بەهۆکاری ئایینی نییە، بەڵکو بەهۆکاری پاکوخاوێنییە.

سەرچاوە: AFP