داوا دەكرێت دادگای دارایی لە عێراق دابمەزرێت
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ندیكای بانكه عێراقیه‌كان رایگه‌یاند، پێوسته یاسای بانكه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه و دادگایه‌كی دارایی‌ش دابمه‌زرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گیروگرفته بانكی وداراییه‌كان.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، یاسا بانكیه‌كان گرفتی زۆریان تێدایه و سیسته‌می دارایی‌ش پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و گرفتانه بووه‌ته هۆی لاوازی بازاڕی دراوه‌كان و مامه‌ڵه داراییه‌كانیشی سست كردووه.
جبووری گوتیشی، پێویسته دادگایه‌كی دارایی‌ش دابمه‌زرێت كه تایبه‌ت بێ به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی كه تووشی داموده‌زگا داراییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران و هاوڵاتیان ده‌بن.