نێچيرڤان بارزانى: ناوبانگی نازری بۆ هه‌موو كوردێك مایه‌ی شانازییه‌

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ شه‌هرامى نازرى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ شه‌هرامى نازرى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ شه‌هرامى نازرى ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ‏پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى كورد شه‌هرامى نازرى كرد كه‌ ماوه‌يه‌كه‌ به‌ ‏سه‌ردان له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكى رێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى ‏وه‌زاره‌تى رۆشنبيری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.‏

نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ديدارى نازرى، رێز و ‏ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه‌ و پێگه‌ ‏و ناوبانگى نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به‌ ‏ده‌ستى هێناون، به‌ مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له‌ قه‌ڵه‌م ‏دا. وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ نازرى، هيواى ته‌مه‌نى ‏درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.‏

لاى خۆيه‌وه‌ شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ  نێچيرڤان بارزانى و ‏ئه‌و رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه‌، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ رێزلێنان و ‏خه‌ڵاتكردنى له‌ كوردستان، لاى ئه‌و له‌ هه‌موو ئه‌و رێزلێنان و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ زياتر ‏مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و ‏خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ  نێچيرڤان بارزانى ‏پيشان دا.‏

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زيرى رۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى ‏كوردستان، ئاماده‌ بوون.‏

90898