کۆمسای: خەریکی جەنگم
K24 – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسای، نوێترین بەرهەمی بە ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "سڵاو بێچ" بڵاوکردەوە.
گۆرانی "سڵاو بێچ" تێکست و میلۆدی کۆمسای خۆیەتی، لە بەشێکی تێکستی گۆرانییەکە دەڵێ: گەنگ گەنگ گەنگم هەی گوێ بگرە لە دەنگم، چەکم دەنگمە، خەریکی جەنگم. نەکەی باسم کەیت، خۆت بە من گەورەکەیت.
هەروەها ئەڕێنجمێنت و دەرهێنانی لەلایەن هادی مورادی-یەوەیە.
کۆمسای خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تائێستا چەند گۆرانییەکی بڵاوکردووەتەوە.