نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ سلێمانی و له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان ئاماده‌ ده‌بێت.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.

گوتیشی: له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت.