فه‌رمی، هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی دوورخرانه‌وه‌ی نزار مه‌حرووس له پۆستی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه، كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر هاتنه ده‌نگ و پشتگیری خۆیان بۆ راهێنه‌ره سوورییه‌كه دووپات كرده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق تووشی شكست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی دوورخرانه‌وه‌ی نزار مه‌حرووسی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به‌دوای خۆیدا هێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر ناچاربوو كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه و به‌شێوازێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌واڵی دوورخرانه‌وه‌ی نزار مه‌حرووس له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه هیچ راست نییه و هه‌ر په‌یج و ئه‌كاونتێك یان هه‌ر ئامرازێكی دیكه‌ی سۆشیاڵ میدیا به ناوی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌واڵی ناراست بڵاوبكه‌نه‌وه رێگه‌ی یاساییان له دژییان ده‌گرنه‌به‌ر.
نزار مه‌حرووس له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت، ئه‌وكات هه‌ولێر له كۆی 14 یاری ته‌نیا 8 خاڵی به‌ده‌ستهێنابوو، له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزار مه‌حرووس خاڵه‌كانی گه‌یانده 36 خاڵ و له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین دووركه‌وته‌وه.