شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه
K24 – هه‌ولێر:
د. سه‌ردار مووسا شه‌ریف، شاره‌زا له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له شاری ماڵمۆی سوید له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان و گرنگیی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆڕبه‌نده‌دا رایگه‌یاند، دوای 2 ساڵ له دواكه‌وتنی كۆڕبه‌نده‌كه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، ئه‌مساڵ جارێكی دیكه ئه‌و چالاكییه جیهانییه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرده‌وه و ئه‌و كۆڕبه‌نده گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان وڵاتانی جیهاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی گرنگ له چوارچێوه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، به‌تایبه‌ت له رووی ئاسایشه‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له شه‌ڕی داعش به‌شدارێكی كارا بووه و توانیویه‌تی ببێته كاره‌كته‌رێكی به‌هێز له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ناوچه‌كه، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌یه، كه بتوانێت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ قۆناغێكی باشتر به‌ره‌وپێش ببات.
د. سه‌ردار دووپاتیكرده‌وه، هه‌رچه‌ند كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی ئابووری جیهانی بونیاتنراوه، به‌ڵام ساڵ به‌ساڵ ئه‌و كۆڕبه‌نده رووبه‌رێكی فراوانتر داده‌گرێت و باڵی كێشاوه به‌سه‌ر پرسه‌كانی ئاسایشی جیهان و سیاسییه‌كانیشدا.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی سه‌ده‌ی 21 كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت، پرسی ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانه. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئابووری جیهان و تا چه‌نده زیانی پێگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها وڵاتانی پیشه‌سازی كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پشت به وزه ده‌به‌ستن، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی وزه‌ی وڵاتانی خۆیاندا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه كه‌م بكه‌نه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به نه‌وت و وزه، توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان به گشتی پێگه‌یه‌ك بۆخۆی دروست بكات و گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان رابكێشێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بواری وزه.