وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه: سبه‌ی خۆڵبارین چڕتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكرای ده‌كات، سبه‌ی خۆڵبارین چڕتر ده‌بێت له كاتژمێر 10:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ مه‌ودای بینین كه‌متر ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سبه‌ی 24ـی ئایار / مایۆی 2022 خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كاتژمێر 10:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ مه‌ودای بینین 3 بۆ 5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاند، لەناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان سبه‌ی کاریگەرییه‌كانی خۆڵبارین زیاتر دەبێت وە مەوداى بینین لە 2 كیلۆمه‌تر کەمتر دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلی خۆڵبارین كۆتایی پێدێت.