"كورد ده‌توانێت له داڤۆسه‌وه سوود له‌م گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی جیهان وه‌ربگرێت"
K24 – هه‌ولێر:
به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، بووه‌ته جێی بایه‌خی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری وزه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له گفتوگۆكانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ستن به‌و بوارانه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له ناوچه‌كه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه.
دكتۆر ئیلی ئه‌باوون، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له په‌یمانگه‌ی ئاشتی ئه‌مه‌ریكا له تونس به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، چالاكییه‌كانی داڤۆس زۆر گرنگن، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌غدا ده‌گوزه‌رێت، له رێگه‌ی داڤۆسه‌وه ده‌توانرێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدرێت، هه‌روه‌ها داڤۆس ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ زۆرێك لایه‌نی جیهانی په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت.
ئیلی ئه‌باوون راشیگه‌یاند، پێم وایه كورد ده‌توانێت سوود له‌م گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی جیهان وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت له داڤۆسه‌وه، ئه‌مجاره جه‌خت له وزه و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌باوون ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له چه‌ند ساڵی رابردوو گۆڕانكاری خێرا له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دروست بووه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ، جیا له‌وه‌ش دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، ئه‌مه خاڵێكی گرنگه كورد ده‌توانێت له رووی تۆكمه‌تركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆكردنی زیاتر ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزن، ده‌توانن كار بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ن، ستراتیژی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری بكه‌ن.
ده‌شڵێت: "كورد ده‌توانێت له رێگه‌ی وزه‌وه رۆڵ بگێڕێت، كوردستان ده‌توانێت وزه ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكات، هاوشانی وڵاتانی دیكه ببێته دابینكه‌ری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".