مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتی بڕیاریان دا
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه (25ی ئایار/ مایسۆی 2022) له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتيى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى تاووتوێ كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه، كه دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساييكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان له رێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوولا بڕياريان دا، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى وه‌ك پره‌نسيپى كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، كه جه‌ختيان له هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگا شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندنى دژ به يه‌كتر كرده‌وه.