پهرلهمانی ئهوروپا: ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە نەماندەتوانی داعش تێکبشکێنین
K24- ههولێر:
سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی ئەوروپا دووپاتیكردهوه، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئێمە نەماندەتوانی تیرۆریستانی داعش تێکبشکێنین.
ناتالی لوازۆ، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی ئەوروپا كه به سهردانێك لە هەرێمی کوردستانە، گوتی: هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی ئەوروپا زۆر گرنگە و هاتووین بەچاوی خۆمان هەموو شتێك ببینین و بچینەوە پەرلەمانی ئەوروپا و لەبەرژوەندی هەرێمی کوردستان کاربکەین.
سهرۆكی لیژنهی بهرگری له پهرلهمانی ئهوروپا گوتی: "دوو رۆژە لە بەغداین و دوێنێش هاتینە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەك لە راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوه و بڕیاره لەگەڵ بەرپرسانی دیکە و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیش لە کوردستان کۆببینهوه".
ههروها گوتی: "پەیامی ئێمە بۆ کوردستان پەیامی دۆستایەتیە. ئێمە پێکەوە بەدەست تیرۆرەوە زۆرمان ناڵاندووە. ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، ئێمە نەماندەتوانی داعش تێکبشکێننین".
جهختیشیكردهوه، "ئێمه بۆ ئهوه هاتووین پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی خۆمانتان پێ بگەیهنین. چونکە ئێوە لەناوچەیەکی زۆر هەستیار و گرنگدان و گرنگن بۆ ئەوروپا و هاتووین ئەو دۆستایەتیە بەهێزتر بکەین".
H.B