ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان: رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە دووڕیانێکی سەختدایە
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بێئومێدی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران رایگەیاند و دووپاتیكرده‌وه، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە دووڕیانێکی سەختدایە.
رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە پانێڵێکدا لە کۆربەندی ئابووری جیهان له داڤۆس گوتی: لە چەند شوێنێکی ئێران بەڵگەمان دەستکەوتووە، کە یۆرانیۆم لە هەندێك شوێنی رێگە پێنەدراو دۆزراوەتەوە و ئێران لە ئێمەی شاردووەتەوە. گوتیشی: لێکۆڵینەوە لەبەڵگەکان دەکەین و به‌ر له دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، راپۆرتی کۆتایی لەسەر ئەو چالاکییانەی تاران بەرزدەکەینەوە.
گرۆسی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه، "لەگەڵ ئێران کارمان لەسەر چەندین بابەت کردووە، كه تا ئێستا روون نه‌بوونه‌ته‌وه".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "لەچەند شوێنێک بەڵگەمان دەستکەوتووە کە یۆرانیۆمی تێدا دانراوە و نەدەبوو یۆرانیۆمی لێ بێت، لە ئێرانیەکانمان پرسیوە ئەو مادەیە چیە لەوێ دانراوە و کاری لەسەر کراوە، بەڵام بە ئێمەیان نەگوتووە کە یۆرانیۆمە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لەرێگەی تەکنەلۆجیاوە بۆمان دەردەکەوێت کە لەو شوێنەدا چی کراوە، هێشتا لەپرۆسەی لێکۆڵینەوەداین، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێم: ئێستا لە دووڕیانێکی زۆر سەختداین".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هیوادارم لە ئێستاوە تا ئەو کاتەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەچن و کاتی پێشکەشکردنی راپۆرتەکەم دێت، شتێکی باش بێتە پێشەوە و بەلایەنی کەم وەڵامێکمان دەست بکەوێت".
دوای كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2018 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران، كه ئه‌وكات دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، رێككه‌وتنه‌كه په‌كی كه‌وت و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه لانه‌برێن، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له سه‌نته‌رفیوچه‌كانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیان بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی رێگه‌پێدراو كه رێژه‌كه‌ی 20%ـیه، به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ندێك بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆم گه‌یه‌ندراوه‌ته 60% و چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هۆشدارییان له‌و باره‌یه‌وه داوه، به‌ڵام ئێران هه‌میشه جه‌خت له نیازپاكی خۆی له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نیشانداوه، جار به‌جاریش به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان لانه‌برێن ده‌ستیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه ده‌بێت.
H.B