سه‌ڵاح دڵنیایی ده‌داته كڵۆپ

یاریزانانی یانەی لیڤەرپوول بەردەوامن لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری ئەو یانەیە، هەر یەکە لە جۆ گۆمیز و فێرناندینهۆ گەڕانەوە و دەستیان بە راهێنانەکانیان کرد، بەڵام ئالکانتارا بەشدار نەبوو، محەمەد سەڵاحیش مژدەیەکی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی هەیە، یۆرگن كڵۆپیش ده‌ڵێت: مه‌رج نییه ریال مه‌درید بتوانێت هه‌میشه له 2 خوله‌كی كۆتایی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەی لیڤەرپوول، جۆی گۆمێزی بەرگریکار بینرا، ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید یەکلایی نەبووەتەوە.
محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی رێدز، هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی هەبوو، ئەو یاریزانە دوای راهێنەکان مانەوەی لە یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو پشت راستکردەوە.
محەمەد سەڵاح: له لیڤه‌رپوول ناڕۆم
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی شه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
ده‌شڵێت: من وەرزی داهاتوو لە لیڤەرپوول دەمێنمەوە بە دڵنیاییشەوە، ئەوە ڕوونە لە مێشکمدا، ئێستادا سەرنجم لەسەر گرێبەست نییە و کاتی ئەوە نیە لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەم، نامەوێت خۆپەرست بم، ئەوە ساتێکی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر گرێبەستەکە، ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی من دا هه‌یه ده‌مه‌وێت جارێکی تر چامپیۆنزلیگم ببه‌مه‌وه، دەمەوێت هێندەرسۆن ببینم کە جامەکەی بەدەستەوەیە و دواتر منیش بەرزی بکەمەوە، تاوەکو ئێستا وەرزێکی باشم بەرێکردووە و دەمەوێت لە دوایین یاریی یارمەتیدەرێکی باشم بم بۆ یانەکەم ''.
یۆرگن کلۆپ: ریال مه‌درید ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نادات
یۆرگن کلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول رایده‌گه‌یه‌نێت تیاگۆ ئالکانتارا هیچ کێشەیەکی نابێت و بۆ یاریی کۆتایی ئامادە دەبێت، ده‌شڵێت: ئەمڕۆ تیاگۆم بینی و لە بارەی پێکانەکەی قسەم لەگەڵ کرد، چانسێکی باش هەیە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر باش بووه‌ته‌وه، ئەو دەتوانێت سبەی لەگەڵ هاوڕێیه‌کانی راهێنان بکات و دڵنیام بۆ یاریی کۆتایی ئامادە دەبێت.
كڵۆپ گوتیشی: ئێمە رۆژی شه‌ممه ڕووبەڕووی ئەو تیپە دەبینەوە کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم چوار جار نازناوه‌كه‌ی بەدەستهێناوە، ئەمەش وا دەکات کە بەڕاستی تایبەت بێت و هیوادارم بتوانین بردنەوە بەدەست بێنین ''
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد یارییه‌كه زۆر قورس ده‌بێت، چونكه به‌رامبه‌ر تیپێك یاریی ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانیان هه‌ریه‌كه‌یان 3 تا 4 نازناوی بردووه‌ته‌وه.
كڵۆپ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید ناوازه‌یه، كه‌مترین ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام مه‌رج نییه، هه‌موو یارییه‌ك له 2 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
یۆرگێن کلۆپ 10 جار رووبەڕووی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بووەتەوە، لەم 10 یارییە سێ بردنەوە، چوار دۆڕان و سێ بەرامبەربوونی تۆمار کردووە، لەم 10 یارییەدا هەردوو راهێنەری شەش جار لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە، کلۆپ سێ یاریی دۆڕاندووە، دوو یاریی بردووەتەوە.