بارسێلۆنا شكستی به‌ ریال مه‌درید هێنا و گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی

تیپی خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا
تیپی خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا

خانمانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شاژنی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە، خانمانی بارسا توانیان یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام ببەنەوە و سەرکەون بۆ یاریی کۆتایی.

خانمانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە کلاسیکۆی جامی شاژنی ئیسپانیا و لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

دوای تێپەربوونی 19 خولەک بەسەر یارییەکە، خانمانی بارسێلۆنا لە رێگەی مارتینێز توانیان گۆڵی یەکەم و پێشکەوتینی یارییەکە بەرامبەر خانمانی ریال مەدرید تۆمار بکەن و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم خانمانی بارسێلۆنا باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد، دوای تێپەڕبوونی تەنها دوو خولەک، ئایتانا توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی خانمانی شاهانەکان بهەژێنێت.

یارییەکە بەردەوام بوو، دوای تێپەڕبوونی پێنج خولەک بەسەر گۆڵی دووەم، ئەمجارەیان یاریزانانی بلاوگرانا سوودیان لە کۆرنەرێک بینی، ماریۆنا توانی سێیەم گۆڵی یانەکەی لە یارییەکە بکات، یاریزانانی مێرنگیشی بە تەواوەتی بێهیوا کرد.

خانمانی بارسێلۆبا بەم سێ گۆڵە نەوەستان و لە خولەکی 75 ئۆشوالا توانی بۆ جاری چوارەم و کۆتایی تۆڕی گۆڵی خانمانی بارسێلۆنا بهەژێنێت.

خانمانی بارسێلۆنا یارییەکەیان بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی شاژنی ئیسپانیا و لەوێش رووبەڕووی خانمانی سپۆرتینگ هوێلڤا دەبنەوە، خانمانی بلاوگرانا خاوەنی هەشت ناسناوی جامەکە لە پێنج وەرزی رابردوو چوار جار جامەکەیان بەدەستهێناوە.

ئه‌نجامی یاریی پێشكۆتایی جامی شاژنی ئیسپانیا
ئه‌نجامی یاریی پێشكۆتایی جامی شاژنی ئیسپانیا