ئەنجامی توێکاری تەرمی لیا راگەیەندرا

شەش رۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی توێکاری گۆڕەکەی هەڵدرایەوە
باوكی لیا جه‌سته‌ی پارچه‌ پارچه‌كراوی كچه‌كه‌ی له‌ژێر قه‌پی سه‌گه‌كاندا ده‌رهێناوه‌
باوكی لیا جه‌سته‌ی پارچه‌ پارچه‌كراوی كچه‌كه‌ی له‌ژێر قه‌پی سه‌گه‌كاندا ده‌رهێناوه‌

K24 - سلێمانی:

بەهۆی گومانێکی زۆر لەسەر رووداوی پەلاماردانی ئەو سەگانەی لیای تەمەن دە ساڵانیان لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی خوارد، لیژنەیەک پێکهێنراوە رۆژی هه‌ینی 20ـی ئایار/ مایۆی 2022 گۆڕەکەی بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی هەڵدرایەوە و ئەمڕۆش ئەنجامی توێکاریەکە راگەیەندرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەنجامی توێکاری تەرمی لیای (10) ساڵ دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو تەرمەکەی گەیەنرایە پزیشکی دادی سلێمانی، لە ئەنجامی توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوتووە لیای تەمەن (10) ساڵان بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای تەواوبوونی توێکاری و راگەیاندنی ئەنجامەکان، تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوەیەوە.