توركیا سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می چه‌كدارانی داعشی ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می رێكخراوی داعشیان له ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منی "ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لقڕشی"ـی له ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستگیركرا.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ئه‌لقوڕشی راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "بلومبێرگ" ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش له ئیسته‌نبۆل له میانی ئۆپراسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیر كرا.
رۆژی 2ـی شوباتی 2022، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، له رێی دابه‌زینه‌وه چوونه سه‌ر خانووییه‌كی سێ نهۆمی، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش خۆی تێدا حه‌شار دابوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمیی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی هێرشه‌كه‌دا، ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقه‌رشی، ناسراو به "حاجی عه‌بدوڵڵا" كه سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش بوو، له نهۆمی سێیه‌می خانووه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژن و منداڵه‌كانیشی كوژراون، له جێگه‌ی ئه‌و "ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لقڕشی" بووه كه‌سی یه‌كه‌می ناو ئه‌م رێكخراوه، ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیركرا.