رووسیا و چین ڤیتۆیان دژی پڕۆژه بڕیارێكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنا
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا و چین رێگریان كرد، له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بڕیارێك له دژی كۆریای باكوور بدات.
پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پرسی كۆریای باكووری تاوتوێ كرد.
ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه بڕیارێكی بۆ سزادانی كۆریای باكوور پێشكه‌ش كرد و تێیدا داوایكردبوو، سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور فراوان بكرێن.
ئه‌نجوومه‌نه 15 ئه‌ندامییه‌كه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاره‌كه‌یان تاوتوێكرد و 13 وڵات پشتیوانیان كرد، به‌ڵام رووسیا و چین ڤیتۆیان له دژی به‌كارهێنا وبه‌و جۆره ئه‌مه‌ریكا و پشتیوانه‌كانی شكستیان هێنا له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه.
ئه‌مه‌ریكا له بڕیاره‌كه‌دا داوایكردبوو، ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور بكرێت.
كۆریای باكوور له 24ی ئازار/ مارسی رابردوودا ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا. ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاواییه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردبوو، قه‌باره‌ی هاورده‌ی نه‌وتی خاوی كۆریای باكوور له 4 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 3 ملیۆن به‌رمیل و هه‌روه‌ها فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به كۆریای باكوور كه‌مبكرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا، پێشنیاز كرابوو، كۆت و به‌ند بخرێته سه‌ر بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ش سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی پێشخستنی مووشه‌كه بالیستییه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT