بەڤیدیۆ.. سەربازە خۆبەخشە ئەمەریکی و بەریتانیەکان تانکێکی رووسی دەتەقێننەوە

لە زەوی و لە ئاسمانەوە ڤیدیۆی تەقینەوەی تانکەکە گیراوە
ساتی تەقاندنەوەی تانکە رووسیەکە
ساتی تەقاندنەوەی تانکە رووسیەکە

K24 - هەولێر:

چەند سەربازێکی خۆبەخشی بەرەگەز بەریتانی و ئەمریکی تانکێکی رووسیا دەتەقێننەوە و میدیاکانی ئۆکرانیاش بڵاویدەکەنەوە، کە تێیدا بە دوو چەکی مووشەک هەڵگر تانکەکە لەناودەبەن.

گرتە ڤیدیۆکە چەند سەربازێکی مەشقپێکراو نیشان دەدات کە لەنێو دارستانێکی ئۆکرانیادا بە چەکی مووشەک هەڵگر تانکێکی رووسی دەتەقێننەوە.

لە ڤیدۆکەدا چوار کەس کە جلوبەرگی سەربازی ئۆکرانییان لەبەردایە دەردەکەون و بە زاراوەی ئینگلیزی ئەمەریکی و بەریتانی قسە دەکەن، دووانیان بە چەکی مووشەک هەڵگر کە یەکێك لە چەکەکان لەجۆری "RGW-90 HH"ـەیە لەسەر ئەژنۆ دادەنیشن و دواتر تانکە رووسیەکە دەتەقێننەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرە کلیک بکە و جۆینی تیلیگرامی کوردستان24 ببە..