شاڵاو عەلی عەسکەری: سیستمی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی هەڵە بوو

"بافڵ تاڵەبانی ئۆتۆماتیکی بووەتە سەرۆکی یەکێتی"
شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 - هەولێر

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: سیستمی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی هەڵە بووە و ئێستا یەک سەرۆکی هەیە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتی: "ئامانج لە دیداری یەکێتی دوو شتە، یەکێکیانه روئیای یەکێتی بۆ دەوڵەتداری، کە ئەمە پەیودەندی تەنها بە کادیرانی یەکێتییەوە نییە، بەڵکو گشتییە، دووەم ئەو راسپاردانەی کۆنگرە کە جێبەجێ نەکراون، جێبەجێیان بکەین".

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی، ئاماژەی بەوەکرد: "دوو کەس هاوسەرۆک بوون، یەکێک رۆیشتووە و یەکێک ماوە، ئۆتۆماتیکی ئەوە بۆتە سەرۆک، ئەو دەورە دەبینێت".

راشیگەیاند: "دەرکەوت سیستمی هاوسەرۆکایەتی سەرکەوتوو نەبووە، دەنا دەمانتوانی سوودی لێ ببینین، ئەزموونێکی تازە بوو، کاتێک هەڵەیەکت کرد وازی لێبێنی".